کوڕی سەرۆکی ئەم وڵاتە بە تۆمەتی دەوڵەمەندبوون بەشێوەیەکی نایاسایی دەسگیردەکرێت

گوستاڤۆ پێترۆ سەرۆكی كۆڵۆمبیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، "نیكۆلاسی كوڕی بە تۆمەتی سپیكردنەوەی پارە و دەوڵەمەندبون بەشێوەیەكی نایاسایی لە دۆسیەیەكی پەیوەست بە بانگەشەی هەڵبژاردنەكان دەستگیركراوە".

گوستاڤۆ پێترۆ یەكەمین سەرۆكی چەپەكانی كۆڵۆمبیا، لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر نوسیویەتی، "پۆلیس كوڕەكەی و هاوسەری پێشوی كوڕەكەیان بەناوی دایسۆریس ڤاسكێز دەستگیركردوە".

لە مانگی ئازاری ئەمساڵ دایسۆریس ڤاسكێز بانگەشەی ئەوەی كردبو كە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا، نیكۆلاس پێترۆ بڕە پارەیەكی زۆری لە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و قاچاخچییەكان وەرگرتوە بۆ ئەوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی باوكی بكات، بەڵام لەبری ئەوە پارەكەی لە شاری بارانكویلای باكوری ئەمریكا بەكاریهێناوە.

 
سەرۆكی كۆڵۆمبیا لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، " هیوادارم ئەم ڕوداوانە كەسایەتی نیكۆلاسی كوڕەكەی بنیات بنێنەوە و وای لێبكەن بیر لە هەڵەكانی بكاتەوە، من وەك مرۆڤێك و وەك دایك و باوكێك جێگەی داخە كە ئەوەندە خۆ لەناوبردن ببینم".

نیكۆلاس پێترۆ پەرلەمانتاری پارتەكەی باوكی بوە، تۆمارە بانكییەكانی لەلایەن میدیاكانەوە بڵاوكرانەوە، كە دەریانخستوە كە پارەی زۆر زیاتری هەیە لەوەی كە هاوتای موچەكەی وەك پەرلەمانتارێك بوە، سەرۆكی كۆڵۆمبیا ڕەتیدەكاتەوە هیچ پارەیەكی لە بازرگانانی باڵای كۆكاین لە وڵاتەكەدا وەرگرتبێت و داوای كردوە خۆی لێكۆڵینەوە لەگەڵ كوڕەكەیدا بكات.


AM:12:28:30/07/2023