باکوری کوردستان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا حەوت كەس گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی تەموزی ٢٠٢٣ بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە پارێزگایەکی باکوری کوردستان حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٠ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، لەسەر ڕێگەی سەرەکی (ئەرزڕۆم – قەرس)ی باکوری کوردستان، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێك حەوت كەس گیانیان لەدەستدا و (٢٢) كەسی دیكەش برینداربوون. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاسەكە لە بەرزای (٥٠) مەترەوە كەوتووەتەخوارەوە، لە ئێستاشدا تیمەكانی تەندروستی و بەرگری گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکەوە. 


PM:02:26:30/07/2023