کوڕی بەرپرسێکی پێشمەرگە بە نایاسای پلەکەی بەرزکراوەتەوە


پەرلەمانتارێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، پەردە لەسەر گەندەڵی بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە هەڵدەدتەوە کە کوڕەکەی بە نا یاسایی بەرزکراوەتەوە و نێردراوە بۆ کۆلێژێکی سەربازی لە بەریتانیا.

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستانلە نووسینێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) دەڵێت " "ماوەی چەندین ساڵە دامەزراندن لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگیراوە، بەڵام کوڕی بەرپرسێکی باڵای وەزارەت (ژیر بەختیار) لە هێزەکانی ٧٠ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دامەزرێندراوە و دواتر پلەی کورەکەی بە ناقانوونی بەرزکردۆتەوە بۆ (ن، چ، د/1) کە هەموو پێشمەرگەیەک پێویستە بە ١٥ ساڵە بگات بەم پلەیە."

لە پۆستەدا ئەو پەرلەمانتارە نووسیوویەتی "ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە دواتر کوڕەکەی دەهێنێتە سەر میلاکی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لەوێوە ڕاستەوخۆ لەسەر بودجەی وەزارەتی پێشمەرگە دەینێرێت بۆ کۆلێژی سەربازیی (ساندهێرست) لە وڵاتی بەریتانیا کە هەموو تێچووی خوێندن و مانەوەی و هاتوچۆی لەسەر وەزارەتی پێشمەرگەیە."



PM:11:37:30/07/2023