میدیای سەرۆكی حكومەت: ئەمڕۆ 906 ملیار دینار لەبەغداوە دەگاتە هەرێم


میدیاكانی نزیك لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوە درێژكراوە) رایدەگەیەنن "ئەمڕۆ 2/8/2023، لە بەغداوە 906 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان".

مەولود سابیر بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانییەكان بە (كوردستان24)ی مەسرور بارزانی راگەیاندووە "رێكارەكانی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستانەوە دەستیپێكردووە و ئەمڕۆ 906 ملیار دینار دەچێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان".

ناوبراو وتویەتی "حكومەتی عێراق بڕیاری داوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە تەواوی بخاتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی، رێكارەكانیش كاتی زۆری ناوێت، چونكە ئەلیكترۆنییە و ئەمڕۆ جییەجێ دەكرێت".



AM:10:28:02/08/2023