تەرمی دوو کەس بە کوژراوی لە هەڵەبجە دۆزرانەوە کە سەر بە هێزە ئەمنییەکان بوون ( نوێکراوەتەوە )


شەوی رابردوو پێنج شەممە تەرمی دوو هاوڵاتی کە یەكێکیان کورێکی لاوە لە هەڵەبجە دۆزرانەوە کە شوێنی گوولە بە جستەیانەوەیە.
پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرای دەکات ئەو دوو کەسە سەر بە ‌هێزە ئەمنییەکان بوون و چوون بۆ وەرزش و کوژراون.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو دوو کەسە بە دەستبەستراوی کوژران و لە سەر رێگای سەیرانگای چاوگ فڕێدراون.

دوو کەسەکە خەڵکی هەڵەبجەن و یەکێکیان تەمەنی ٥٠ ساڵان و ئەوی دیکەیان ٣٥ ساڵانە.

ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند" ئەو دوو کەسەی لە نزیک گوندی چاوگ کوژران پۆلیس و پێشمەرگەی خانەنشین بوون و بە مەبەستی وەرزشکردن لە کاتەکانی شەوی دوێنێ چوونەتە دەرەوە و لە نزیک ناوچەی ملەکەوە تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە".

پۆلیس دەڵێت " ئەو دووکەسە یەکێکیان ناوی جەلال غەفورە و پێشمەرگەی خانەنشینە و ئەوی دیکەیان ناوی رێبەر محەمەدە و ئەویش پۆلیسی خانەنشینە و پیشەیان کاسب بووە و لە ئەرکی ئەمنیدا نەماون".

تا ئێستا بکووژەکان نەدۆزراونەتەوە.




AM:09:12:04/08/2023