دوای نۆ مانگ، تەرمی هاوڵاتییەك دۆزرایەوە


هاوڵاتییەكی سنوری قەزای سەنگەسەر دوای نۆ مانگ لە ونبوونی، ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە، بەڵام تائێستا هۆكاری مردنەكەی نەزانراوە.

نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری قەزای سەنگەسەر رایگەیاندووە ئەو هاوڵاتییە دوای ئەوەی ساڵی رابردوو بەڕێگەی قەندیل چۆتە ئێران دواتر دیار نەماوە و وتی "ئەوكات گومان دەكرا كەوتبێتە ژێر رەنووی بەفر و گیانی لەدەستدا بێت، بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەكە نەتوانرابوو تەرمەكەی بدۆزرێتەوە تاوەكو ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزراوەتەوە".

عومەر عەلی پێشمەرگە بووە و تەمەنی 35 ساڵە و باوكی سێ منداڵ بووە و كاری ئاژەڵداریشی كردووە.



PM:04:12:05/08/2023