هەوڵی کووشتنی ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی دەدرێت

کادیرێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە مەڵبەندی حەمرین هەوڵی کوشتنی مەلا کەریم شوکر ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئەو حزبە دەدات.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ناوچەی گەرمیان بە " سپی " راگەیاند " ئەمڕۆ کادیرێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لە لیژنەی پەیوەندیییەکانی مەڵبەندی حەمرین بووە، بەلآم ماوەیەک پەیوەندی بە حەشدی شەعبییەوە کردووەو خەریکی دروستکردنی هێز بووە بۆ حەشدی شەعبی، چۆتە نێو بارەگا مەڵبەندی حەمرینەوەو هەوڵی کوشتنی مەلا کەریم شوکر بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی حەمرین و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق داوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پاسەوانەکانی بارەگاکە ئەو کەسەیان بریندار کردووەو ئێستا دەستبەسەرە لە مەڵبەندی حەمرین.

تا ئێستا هۆکاری ئەو هەوڵی کوشتنە نەزانراوەو هیچ سەرچاوەیەکی بێلایەنیش زانیاری لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.

نووسینگەی مەلا کەریم شوکر لە راگەیاندنێکی کورتدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ناوبراو سەلامەتە.



PM:01:19:10/08/2023