ئەڵمانیا داواکاریی ٣١ هەزار پەنابەری عێراقی رەتکردەوە

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لەبارەی مافی مانەوەی پەناخوازە عێراقییەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دەڵێت، "هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازان نییە".
 
ئەمڕۆ هەینی ١١ی ئابی ٢٠٢٣، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، "هەر هاووڵاتییەک مافی پەنابەری وەرنەگرێت، ناچارە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی".
 
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا وتیشی "داواکاریی ٣١ هەزار هاووڵاتیی عێراقی بۆ وەرگرتنی وڵاتینامەی ئەڵمانی رەتکراوەتەوە".
 
بەگوێرە وەزارەتەکە، ئەمساڵ وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا 256 عێراقی دیپۆرتکردووەتەوە.


PM:09:46:11/08/2023