گۆرانیبێژی لاوی دیاری کورد میران عەلی نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بە ناوی (کاتی مەرگ) بڵاوکردەوە.
میران لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بەرهەمە نوێیەكەی بە ناوی (كاتی مەرگ) بڵاوكردەوە و دەڵێت" ئەم بەرهەمەم دڵنیام کە زۆر بە باشی جێگەی خۆی لە دڵە جوانەکانتان دەکاتەوە، چونکە ڕاستی ژیانی هەمومانە، بە ئاسانی دێتە سەرزاری هەموتان".
بەرهەمە نوێکەی میران عەلی لە تێكست و میلۆدی ئارش عوسمانی گۆرانیبێژە، جاز گروپ کاری ماستەرینگی بۆ کردووە و لە دەرهێنانی ئەحمەد ڕەمەزانە.
میران عەلی لە دایکبوی ١٩٩٥ ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ" و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.