لە سلێمانی تەرمی ژنێك بە خنكێندراوی دۆزرایەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ لە پارێزگای سلێمانی تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا بە خنکێنراوی دۆزرایەوە.
 
لەمبارەیەوە سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی تەرمی ژنێکی بەرەگەز عەرەب بە خنکاوی دۆزرایەوە".

سەرکەوت ئەحمەد دەربارەی ناسنامەی قوربانییەکە ئاماژەی بەوەکرد، ژنەکە ناوی (ع، ح، ب)ـە و ساڵی (١٩٨٥) لە دایکبووە و خاوەنی چوار منداڵە و دوو جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە. 
  
وتیشی" پێدەچێت یەک دوو رۆژ پێشتر ڕووداوەکە ڕوویدابێت، بەو پێیەی تەرمەکە ئاوساوە".


PM:01:46:17/08/2023