بەتۆمەتی دزینی سەرە مەنهۆڵ پێنج تۆمەتبار دەستگیركران


پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە لە سنوری قەزای دەربەندیخان سەری مەنهۆڵیان دزیبوو.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی لەلایەن نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی قەزای دەربەندیخان سكاڵا لەسەر دزینی چەندین سەرەمەنهۆڵ لە سنوری قەزاكە تۆماركرا، هێزەكانی پۆلیسی سنوورەكە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەربەبەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە تۆمەتبارن بەدزینی نزیكەی 42 سەری مەنهۆڵ و دزینی ماتۆڕی ئاوو مووەلیدەی كارەبایی.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردوە "لەئێستادا تۆمەتباران (ب، ه، ك) بەناسنامە عەرەبە ، (ج،س،م )بەناسنامە عەرەب ، (ش،ل،س) بەناسنامە كورد و ، (ش،ل،س )بەناسنامە كورد ،(ع،ع،ر) بەناسنامە كورد ... بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".



PM:12:13:18/08/2023