ناوی کاندیدانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ڕاگەیەنرا

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق حزبی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان کە هاوپەیمانێتییەکی لەگەڵ حزبی شیوعی کوردستان پێکهێناوە، چه‌ند كه‌سایه‌تیەکی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كاندید كردووه‌ کە رێبوار ته‌ها ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی لیسته‌كه‌ ده‌كات.

ژمارەی کاندیدەکانی یەکێتی (٣٠) کاندیدە و بریتین لە: 

- د. ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی

- جه‌نگی عیزه‌دین

- عه‌بدوڵا میروه‌یس

- بێلان سیروان نه‌جم

- بڕیار شوانی

- په‌روین فاتح

- نێرگز قادر

- رزگار عه‌بدوڵا

- پێشه‌نگ شێخ بورهان

- حازم زه‌نگه‌نه‌

- حه‌سه‌ن عه‌لی

- جه‌بار مسته‌فا (برای عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا).

- برایەکی نەجمەدی کەریم پارێزگاری كۆچكردووی كه‌ركوك له‌ناو كاندیده‌كاندایه‌.

بڕیاره‌ ڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام بدرێت، كورد بە چەند لیستێكی جیا بەشدارن، بەڵام یەكێتی و پارتی نەیانتوانی بە لیستێکی هاوبەش بەشداربن.


PM:04:38:20/08/2023