حكومەتی هەرێم روونكردنەوە سەبارەت بە دانەوەی قەرزەكانی هاوسەرگیری و خانووبەرە دەدات


حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "گۆڕانكاری لە میكانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەكان دەكرێت، بەجۆرێك ڕەچاوی دۆخی دارایی هاوڵاتییان بكرێت".

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "لەبارەی دانەوەی قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرە، گۆڕانكاری لە میكانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەكان دەكرێت، بەجۆرێك ڕەچاوی دۆخی دارایی هاوڵاتییان بكرێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "حكومەتی هەرێم مەبەستییەتی كە فشار و بارگرانی لەسەر هاونیشتیمانییانی هەرێمی كوردستان دروست نەبێت و میكانیزمی پێشوو لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا گۆڕانكاری بەسەردا دێت".

ئەمڕۆ میدیای پارتی بڵاویكردەوە، لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی وەرگرتنەوەی قەرزەكانی هاوسەرگیری و خانووەبەرە راگیرا.



PM:01:51:21/08/2023