لە پارێزگای بەغدای پایتەختی عێراق سێ کەس بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر گەنجێک و دواتر کوشتنی دەستگیرکران.
لەمبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ بڵاویکردەوە" هێزه‌كانی نه‌هێشتنی تاوانی به‌غداد بە هاوبەشی لەگەڵ نوسینگه‌ی مه‌دائینی نه‌هێشتنی تاوان، توانییان سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن،کە دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر گه‌نجێك، پاشان كوشتوویانه و ته‌رمه‌كه‌یان فڕێداوه‌ته ناو ڕووبارێكه‌وه بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌یان".
ڕاشیگەیاندووە" دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت ئه‌و سێ گه‌نجه بەکارهێنەر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوون، لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا، لە ئێستاشدا رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون".