لەبارەی قەرزی کارەباوە بڕیارێكی نوێ دەرچوو

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت" لێخۆشبوونی قەرزی پارەی پسووڵەی كارەبا بە بڕی ١٥% بۆ سێكتەرەكانی بازرگانی، پیشەسازی، كشتوكاڵی و حكومی دەستپێدەكاتەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" لێخۆشبوونی قەرزی پارەی پسووڵەی كارەبا بە بڕی ١٥% بۆ سێكتەرەكانی بازرگانی، پیشەسازی، كشتوكاڵی و حكومی دەستیپێكردەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لێخۆشبوونی ١٥%ی قەرزی كەڵەكەبووی پارەی كارەبا بۆ هەریەك لە سێكتەرەكانی (بازرگانی، پیشەسازی، كشتوكاڵی و حكومی) لەسبەینێوە دووشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە کە تەنها بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوامدەبێت، بۆیە لە سبەینێوە ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە خاوەنی پڕۆژە و شوێنی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵین و دەكەونە سنوری (بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی /ڕۆژهەڵات) سەردانیان بكەن، بۆ دانەوەی قەرزی پارەی كارەباكانیان بە داشكاندنی ١٥%.


PM:05:06:27/08/2023