حەشدی شەعبی بە پشتیوانی عەرەب و تورکمان ڕێگای کەرکوک-هەولێریان داخست

حەشدی شەعبی و عەرەب وتورکمان نایەڵن پارتی بگەڕیتەوە کەرکووک، هەرچەندە سوودانی فەرمانی کردووە بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک چۆڵبکرێت بەڵام عەرەب وتورکمان وحەشدی شەعبی نایەڵن پارتی بگەڕێتەوە و ڕێگای کەرکوک _ هەولێریان داخست.

شەوی یەکشەممە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣، پەیامنێری سپی ڕایگەیاند "ئەمشەو ژمارەیەکی زۆر لە حەشدی شەعبی وبەپاڵپشتی عەرەب وتورکمان، ڕێگای کەرکوک _ هەولێریان گرتووە ڕێگە نادەن بارەگەکانی پارتی بکرێتەوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە لە کۆتایی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەکرێت وا بڕیارە ئەو بارەگایانە بکرێتەوە".

ئەمە سێیەمین جارە بڕیار دەدرێت بارەگەکانی پارتی بگەڕێتەوە بۆ کەرکووک کە لە ١٦ ئۆکتۆبەرەوە چۆڵیکردووە بەڵام حەشدی شەعبی وعەرەب وتورکمان نایەڵن بگەڕیتەوە.





AM:12:15:28/08/2023