لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین ١٦ زیارەتکار گیانیان لەدەستدا کە زۆرینەیان خەڵکی ئێرانن.
خالید بورهان به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی پارێزگای سه‌ڵاحەد‌دین، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی عێراقی راگه‌یاندووە" به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه كه له نێوان دوجه‌یل و سامه‌ڕا روویداوە ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٣ی دیكه‌ش بریندارن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زۆرینەی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، زیاره‌تكاری ئێرانن و بۆ چله‌ی ئیمام حوسێن هاتبوونه عێراق.
لە ماوەی سێ رۆژى رابردوودا تا ئێستا ٩١ زیارەتکارى کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە جیاوازەکانى عێراق، بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە.