كەركوك؛ دوو كەس بە تۆمەتی سووتاندنی ئاڵای عێراق دەستگیركران


دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان دوو كەسیان دەستگیركردوە كە لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەركەوتووە ئاڵای عێراق دەسوتێنن. 

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەو ڕوداوانەی لە پارێزگای كەركوك لە دوای خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییە ڕویاندا، زانیاری هەواڵگری لەسەر كۆمەڵێك كەس دەركەوتن كە لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا تێیدا ئاڵای عێراق دەسوتێنن، ئەمەش كاردانەوەی ڕەتكردنەوەی ئەو كارە لەلایەن چینەكانی كۆمەڵگاوە لێكەوتەوە، چونكە سەرپێچی لە ئاشتی كۆمەڵایەتی دەكەن.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "دەستبەجێ هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانی دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لە پارێزگای كەركوك جوڵەیان كردوە بۆ بەدواداچون و گەڕان بەدوای ئەو كەسانەدا".

هەروەها وتویەتی "لەئەنجامی بەدواداچون و هەوڵەكان توانراوە دوو كەس لەو كەسانە دەستگیربكرێن كە لەگرتە ڤیدیۆییەكەدا دەركەوتون ئاڵای عێراق دەسوتێنن، لەئێستاشدا ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كران بۆ ئەوەی ڕێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر".



AM:10:51:08/09/2023