وهزارهتی ناوخۆی ههرێم بڕیاری دا لێخۆشبوونی رێژهیی (٢٠%) بۆ سزاكانی هاتووچۆ بۆ ماوهی شەش مانگ بكرێت.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی (ماوە بۆدرێژکراوەی) کوردستانی لەسەرە، تێیدا هاتووە" بڕیاردرا بە لێخۆشبوون بەڕێژەی (٢٠%) لە قەرزەكانی سزای هاتوچۆ".
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەكە بۆ ماوەی شەش مانگە و لە رۆژی ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣ ەوە تاوەكو ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.
هەروەها هاتووشە " دوای كۆتاییهاتنی ئەو ماوەیە هەركەسێك پێبژاردن نەدات لە ماوەی (٣٠) رۆژدا ئەوا بەپێی بەشی (٢٠) لە یاسای هاتوچۆ ژمارە ٨٦ی ساڵی ٢٠٠٤ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت".