بابل.. تەرمى منداڵێک بە سووتێنراوى لە ماڵێکدا دۆزرایەوە

دواى چەند رۆژێک لە دیارنەمانی، ئەمڕۆ سێشەممە تەرمى منداڵێکى کچ لە پارێزگاى بابل بە سووتێنراوى لە ناو ماڵێکدا دۆزرایەوە.
 
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای بابل، بەیانی ئەمڕۆ ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوای ماوەیەک لە ونبوونی لە ناحیەى ئەسکەندەریەى باکوورى پارێزگای بابل، تەرمی منداڵێکی کچ بە سووتێنراوى دۆزراوەتەوە". 
 
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" خانەوادەی قوربانییەکە پێشتر هێزە ئەمنییەکانیان ئاگادارکردووە لە دیارنەمانى، پاش سەیرکردنەوەى کامێراکانى چاودێرى، توانرا تەرمەکەى لە ژووری خانوویەکى ناحیەکە بدۆزنەوە، دەرکەوتووە ئەو منداڵە کوژراوە و شاردراوەتەوە". 
 
ئەوەش هاتووە" لە ئێستادا سەرجەم ئەندامانى ئەو خێزانە دەستگیرکراون کە لە ناو خانووەکەدا دەژین و تەرمى منداڵەکەى تێدا دۆزراوەتەوە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیێکردووە".  


AM:10:41:12/09/2023