لە ئەنبار مامۆستایەكی ئاینی لەسەر "دەستدرێژیكردنە سەر دوو منداڵ" سزادرا


لە پارێزگای ئەنبار، مامۆستایەكی ئاینی بە تاوانی "دەستدرێژی بۆ سەر دوو منداڵ" سزای هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرا.

ئەمڕۆ سێشەممە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، دادگای تاوانەكانی ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق سزای هەتاهەتایی بەسەر مامۆستایەكی ئاینی مزگەوتێكی شاری ڕومادی بە تاوانی "دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر دوو منداڵ" سەپاندووە، میدیا عێراقییەكان دەڵێن "دوو منداڵەكە بۆ خولێكی قورئان خوێندن دەچوونە لای مامۆستا ئاینییەكە".

هەر بەپێی بەڵگەنامەیەكی دادگای تاوانەكانی ئەنبار "مامۆستا ئاینییەكە ناوی حیكمەت ڕەجەب عەبدوڵایە و تاوانبار كراوە بە دەستدرێژی "ڵوتی" بۆ سەر دوو منداڵ".

هەروەها بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەلعەهد "تاوانباركراوەكە فەرمانبەری وەقفی سونەیە لە شاری ڕومادی و وتاربێژە لە مزگەوتی حەی ئەل موعەلیمین".



PM:11:29:12/09/2023