بە بڕە پارەیەکی زۆر.. میسی کۆشکێکی نوێ لە ئەمریکا دەکڕێت

ڕۆژنامەی "مارکا”ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی، یاریزانی نوێی یانەی ئینتەر میامی، کۆشکێکی لە فلۆریدا کڕیوە بە بەهای 10.8 ملیۆن دۆلارە، لە گەڕەکی فۆرت لۆدەردەیل کە دەڕوانێتە دەریاو مەلەوانگەی تێدایە.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ماڵە نوێیەکە نزیکەی 8 کیلۆمەتر لە یاریگای ئینتەر میامی دوورە، ئەمەش کار ئاسانتر دەکات بۆ ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لە ڕێگەی خۆیدا.
 
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە کە گرێبەستێکی دوو ساڵ و نیوی واژۆکردووە بە بەهای 50-60 ملیۆن دۆلار بۆ هەر وەرزێک، دوای ئەوەی لە هاویندا پەیوەندی بە ئینتەر میامی کردووە، هەوڵدەدات پشکەکانی لە بواری خانووبەرەدا فراوانتر بکات.

 پێشتر خاوەنی شوقەیەکی لوکس بووە بە بڕی 9 ملیۆن دۆلار لە میامی - ئێستاش شوقەیەکی دیکەی لە سەنی ئایلز بیچ هەیە، بەپێی ڕاپۆرتێکی دەیلی مەیڵ.



PM:07:23:13/09/2023