دژە تیرۆری کوردستان( یەکێتی ) لەبارەی بۆردومانی فڕۆکەخانەکەی عەرەبەتەوە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

‌وێنە.. سپی میدیا
دژە تیرۆری ( یەکێتی ) لە راگەیاندنێکدا لە بارەی بۆردومانی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەتەوە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بۆردومانەکە لە رێگای درۆنەوە بووەو"   ٣  هەڤاڵی دژەتیرۆر شەهیدبوون و ٣ ی تر بریندارن".

لە راگەیاندنەکەی دژە تیرۆردا کە ئەمشەو ١٨ ی ئەیلول راگەیاندرا، هاتووە" ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ / ٩ / ٢٠٢٣ پاشنیوەڕۆ فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی لەلایەن داگیرکەران و ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم بە فرۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج کە بەداخەوە ٣ هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستان شەهیدبوون و ٣ پێشمەرگەی تریشمان برینداربوون."

راگەیاندنەکەی دژەتیرۆر کە ئەو لایەنەی ئاشکرا نەکرد کە بە درۆن هێرشیان کردۆتە سەر فڕۆکەخانەکە، هاتووە "وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و پرسەو سەرەخۆشیمان بۆ شەهیدبوونی هەڤاڵەکانمان هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندرەکانمان دەخوازین بۆ هەموولایەکیشی رووندەکەینەوە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستپێکردوە، بە هەماهەنگی هێزی هاوپەیمان لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کە بەچاوساغی نۆکەرانی بێگانەو سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجام درا بێ سزا تێناپەڕێت و هەر لایەن و جاسوسێک هاوکاربووبیت رووبەڕووی سزاو یاساو ویژدانی نەتەوەکەمانی دەکەینەوەو تۆڵەی شەهیدەکانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی گەشیان بەهەدەربڕوات".

هەروەها هاتووشە " بۆ رای گشتی رووندەکەینەوە لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان زانیاریەکان بە شاراوەیی دەهێڵینە وەو لەداهاتوودا راستتیەکان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاشکرادەکەین."

ڤیدیۆی بۆردومانەکە .. لە تێلگیرامی سپی جۆین بکە..




PM:07:41:18/09/2023