بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک جوتیارانی ناڕازی لە سنووری قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و داوا دەكەن ڕێگری لە هاوردەكردنی تەماتە لە دەرەوەی وڵات بۆ هەرێم بكرێت.
کەمێک پێش ئێستا، بۆ جارێكی دیكه جوتیارانی قەزای پێنجوێن ڕێگەی سه‌ره‌كی (پێنجوێن - سلێمانی)یان داخست و رێگه به تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێل به تایبه‌ت بارهه‌ڵگره‌كان ناده‌ن بێنه ناو شاری سلێمانیه‌وه.
لە گردبوونەوەکەدا جوتیارانی ناڕازی داوا ده‌كه‌ن، رێگری له هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ته‌ماته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکرێت، به‌مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه و بره‌ودان به به‌رهه‌می ناوخۆ.
جوتیارانی ناڕازی ئاماژە بەوەش دەکەن کە ساڵانە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم لە كاتی خۆیدا بڕیاری دروست لەسەر هاوردەكردن نادات و بەو هۆیەوە جوتیاران زیانمەند دەبن.