تەرمی هاوڵاتییەک لە ڕووباری بیشخابور دۆزرایەوە

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٣ تەرمی هاوڵاتییەک لە ڕووباری دیجلەی پیشخابور دۆزرایەوە. 

بەرگری شارستانی زاخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پەوەیوەندیمان پێوەکرا لە بوونی تەرمێك لە ڕوباری دیجلە لە پیشخابور، لە کاتی گەیشتن بە شوێنی ڕوداوەکە تیمی مەلەوانی زاخۆ و پیشخابور تەرمەکەیان لە ئاوەکە دەرهێنا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسە هیچ ناسنامەیەکی پێ نەبووە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە بۆ ناسینەوەی و دۆزینەوەی کەسوکارەکەی.


PM:03:10:22/09/2023