ماهیر حەسەن چۆتە کەناڵەکەی کوڕەکەی مەسرور بارزانی؟


لەچەند ماڵپەڕ و تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکراوەتەوە، هونەرمەندی کۆمیدی دیاری کوردستان، ماهیر حەسەن چۆتە کەناڵی ئاڤە تیڤی کە بەکەناڵی کوڕی مەسرور بارزنی سەرۆکی حکومەت ناسراوە بۆ کارکردن، ئەو هونەرمەندە ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوەو دەڵێت" بەسە سواڵی لایک و کۆمێنت".

ماهیر حەسەن هونەرمەندی ناسراوی باشوری کوردستان لە واڵی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە پۆستێکدا نووسیوویەتی" سواڵکەرەکانی لایک و کۆمێنت جارێکیکە ھەواڵی نا دروستیان بڵاو کردەوە".

لە درێژەی پۆستەکەیدا ئەو هونەرمەندە دەڵێت"ھەواڵێک بڵاو کراوەتەوە لە پواز نیوز بە ناوی منەوە کە چومەتە کەناڵی ئاڤە تیڤی بۆ کار کردن داوا لەو پەیجە ئەکەم ھەر شتێکە واز لە درۆو دەلەسە بێنن بەو کەسە ئەڵێم بە زووترین کات ئەو ھەواڵە لابات ئەگینا دەعوای یاسایی تۆمار ئەکەم".


ئەو هونەرمەندە کۆمیدیە نووسیوویشیەتی" واز لە سواڵی لایک و کۆمێنت بھێنێت وە داوای لێ بوردنیش بکات".

ماهیر حەسەن لە کۆتاییدا دەڵێت "ئێمە ھونەرمەندین کاری ھونەری ئەکەین ئەو ھەواڵەش دوورە لە ڕاستیەوە، ھەر کەسێکیشە با ڕێزو حورمەتی خۆی بگرێت".



PM:08:47:22/09/2023