نرخی دۆلار بەرزە.. نرخی دراوەکانی تر گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار هاوشێوەی دوێنێ بە بەرزی ماوەتەوە، هاوکات نرخی دراوەکانی تر بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.

پەیامنێری ( سپی ) لە بازاڕی دراوی سلێمانییەوە نرخی دراوەکانی بەم شێوەیە بە ( سپی ) راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار دینارو ٢٠٠ دینارە، دوێنێ هاوشێوەی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٢٠٠ دیناربوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٣ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٦ هەزار و ٢٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢ هەزار و ٧٣٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزارو ١٤٨ هەزار دینار.



AM:10:17:28/09/2023