سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانیه‌وه، لێخۆشبوو‌ن بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و شۆفێرانه بكرێت كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن، هاوکات ده‌رگای ناوچه‌ی سه‌وزیشی به‌ڕووی هاتووچۆدا كرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه" بەبۆنەی ڕۆژی نیشتیمان محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، بڕیاری به‌خشینی شۆفێرانی سه‌رپێچیكاری بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ده‌ركردووه و ناوچه‌ی سه‌وزیشی به‌ڕووی هاوڵاتییاندا تا سبه‌ینێ چوارشه‌ممه كردەوە".
لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا هاتوچۆی عێراق داوا له شۆفێران دەکات کە به مه‌به‌ست سه‌رپێچی نەکەن،" له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی خۆیان و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان كه یادی ڕۆژی نیشتیمان ده‌كه‌نەوە".
لە مانگی شوباتی ساڵی (٢٠٠٨)دا بڕیاردرا ڕۆژی ٣ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک بکرێتە پشووی فەرمی، بە مەبەستی ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی ڕۆژی ڕاگەیاندنی سەربەخۆی عێراق، ئەو سەربەخۆییە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٢ بوو، بەڵام ئەو ڕۆژە لەلایەن حکومەتەکانی پێشووی عێراقەوە بە پشوو نەزانرا.