توركیا لەسەر بۆردومانەكانی ئەمشەو راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە


وەزارەتی بەرگری توركیا رایدەگەیەنێت "لە چوارچێوەی هێرشەكانمان لە خاكی باكوری عێراق (هەرێمی كوردستان) ئەمشەو 16 ئامانجمان بۆردومان كرد".

وەزارەتی بەرگری توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە "لە بەردەوامی هێرشەكانمان بۆ سەر بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئەمشەو لە كاتژمێر 8:00 لە ناوچەكانی مەتینا، گارا، خواكورك، قەندیل و ئاسۆس لە خاكی باكوری عێراق (هەرێمی كوردستان) هێرش ئەنجامدرا".

ئەمشەو كامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند، بۆردومانەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام زیانەكانی دیكەش جارێ نەزانراون.



PM:10:20:03/10/2023