نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبووەوە.

هەرچەندە ئەمڕۆ پشووی فەرمییە، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٦٠ هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بە ١٦٠ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٨ ملیۆن و ٣٨٧ هەزار و ٤٥٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٨٨ ملیۆن و ٢٩٧ هەزار و ٤٥٨ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٢٠ ملیۆن و ٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.


PM:05:43:13/10/2023