گۆمێز: من نەمدەویست خێزانەکەم بگوازمەوە بۆ بیابان

پابۆ گۆمێز یاریزانی مۆنزای ئیتاڵی و  براوەی جامی جیهانی، ئەو هۆکارەی ئاشکرا کرد کە وای لێکردووە ئەو پێشنیارەی سعودیە ڕەت بکاتەوە و بگەڕێتەوە ئیتاڵیا بۆ یاریکردن.

 سەرەڕای ئەو ئۆفەرەی کە پێگەیشتووە بۆ گواستنەوە و یاریکردن لە خولی سعودیە.  یاریزانە ئەرجەنتینییەکە لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی خێزانەکەیەوە بڕیاریداوە پەیوەندی بە تیپی مۆنزا بکات لە خولی ئیتاڵیا، هەرچەندە ئۆفەرێکی لە سعودیەوە پێگەیشتووە.

 گۆمێز بر ڕۆژنامەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت دەڵێت: نەمدەویست منداڵ و خێزانەکەم ببەم بۆ ناوەڕاستی بیابان، بۆیە بڕیارمدا ڕەتیبکەمەوە و بگەڕێمەوە بۆ ئیتاڵیا.


AM:08:13:17/10/2023