دیاردەی تاتۆکردن لە ناو گەنجان و بە تەمەنەکان بەشێوەیەکی بەربڵاو هەیە

دیاردەی تاتۆکردن لە ناو هاوڵاتییاندا بە تایبەت لە نێو (گەنج و بەتەمەن و هونەرمەند و میدیاکاران و باڵاپۆشەکان) زیادیکردووە کە تێیدا زۆربەی خەڵکی شێوازی جیاواز و وێنە و ناو دەکێشن و هەستەکانیان دەردەبڕن. 

تارا محەمەد خاوەنی تارا تاتۆ دەڵێت" بەشێوەیەکی گشتی تاتۆ دانانی ڕەنگە لە ژێر پێست، تاتۆی جەستەش زۆر بووە لە هەموو تەمەنێکەوە لەسەروو (١٨) ساڵ بەپێی پێویست تاتۆ دەکەن کە بۆ جوانکاری یان داپۆشینی شوێنێک ئەنجامی دەدەن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر کەسێک نەخۆشییەکی پێست یان خوێنی هەبێت، لە لایەن پزیشکەوە ڕێگەی پێدرابێت تاتۆیان بۆکردووە کە هەبووە تەمەنی (٦٥ - ٧٠) ساڵ بووە، بەهۆی نەخۆشییەوە هیچ برۆ یان برژانگی پێوە نەماوە پێویستی پێ هەبووە تاتۆیان بۆکردووە. 

تارا محەمەد ڕوونیشیکردەوە، تاتۆی جسم زیاتر لەناو گەنجاندا بڵاوە کە زیاتر لەسەر (دەست، قاچ، پشتە مل و بازوو) دەیکەن، بۆ برۆ و لێویش زیاتر کەسانی لەسەروو (٤٠) ساڵەوە ئەنجامی دەدەن، 

خاوەنی تارا تاتۆ سەبارەت بە نرخەکان ئاماژەی بەوەکرد، کە بەپێی قەبارەی تاتۆکان دەگۆڕێن تاتۆکە گەورەتر بێت ئیشی زیاترە و نرخیشی زیاترە کە هەبووە بە (٨٠٠ یان ٦٠٠) دۆلار کراوە. 


PM:06:08:17/10/2023