پەرلەمانی تورکیا مانەوەی هێزەکانی لە عێراق و سوریا درێژدەکاتەوە

پەرلەمانی تورکیا ئەرکی سەربازی سوپای وڵاتەکەی لە باشووری کوردستان، رۆژئاوای کوردستان و سووریا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژکردەوە. 
 
 لە دانیشتنی پەرلەمانی تورکیا بە مەبەستی دەنگدان لەسەر یاداشتێکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکەی بۆ دووساڵیتر لە باشووری کوردستان، رۆژئاوای کوردستان و سووریا، پەسەند کرا و هێزەکەی دووساڵیتر دەمێنێتەوە و ئەرکی سەربازی خۆیان ئەنجام دەدەن.
 
لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیا بە ٣٥٧ دەنگی (بەڵێ) بۆ درێژکردنەوە و بە ١٦٤ دەنگی(نەخێر) ئەرکی سوپای تورکیا لە عێراق ق سووریا درێژکرایەوە،و هەریەکە لە ( ئاکپارتی، مەهەپە، ئاییندە، سەرلەنوێ رەفاح و هوداپار) دەنگیان بە درێژکردنەوەکە دا و (جەهەپە و پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان- هەدەپ) دەنگیان نەداوە. 



PM:09:23:17/10/2023