ئەڵمانیا مانەوەی هێزەكانی لە عێراق و هەرێم بۆ ساڵێكی دیكە درێژكردەوە

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەڵمانیادا بڕیاردرا بۆ ماوەی یەك ساڵی دیکە مانەوەی هێزەكانیان لە عێراق و هەرێمی كوردستان درێژبکرێتەوە. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمان بە دەنگی (٥٦٠) دەنگ ماوەی مانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان و عێراق درێژكردەوە. 

(٢٥٠) راوێژكاری سەربازی لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە کە كاریان ئه‌نجامدانی مه‌شق و راهێنانه‌ به‌ سوپای عێراق و هێره‌كانی پیشمه‌رگه‌، ئەمڕۆش بڕیاریدا بۆ ماوەی یەك ساڵی دیكە مانەوەی هێزەكانی لە هەرێم و عێراق درێژبكەنەوە. 


PM:08:28:18/10/2023