لە مەریوان کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان دەکوژرێت

کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

کۆڵبەرنیوز لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوىکردەوە، لە ئەنجامی دەستڕێژى گولـلەى هێزە چەکدارەکانى ئێران، لە سنوورى دەرەوەرانی مەریوان کۆڵبەرێک کوژرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆڵبەرى لە ڕووداوەکەدا کوژراوە ناوى (فەرید وەتەنى ڕەسوڵە) و خەڵکى گوندى نشکاش-ى سەر بە مەریوانە و باوکى سێ منداڵە.

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتى کوردستان چەندین کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و بریندار بوون.


PM:04:01:19/10/2023