سایلۆی سەیدسادق: سبەینێ پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

سایلۆی سەیدسادق رایدەگەیەنێت" سبەینێ یەکشەممە چەکی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ دابەشدەکرێت". 

لە ڕاگەیەندراوێکدا سایلۆی سەیدسادق داوا لەو جوتیارانە دەکات کە بۆ ئەمساڵ گەنمیان ڕادەست بە سایلۆکەیان کردووە، سبەینێ سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان تا ژمارە (٢٤٠٠) دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕە پارەیە لە ئیستادا کراوە بە چەک و سبەینێ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت کە بڕەکەی ١٤ ملیار و ٩٩٠ ملیۆن دینارە. 


PM:05:02:21/10/2023