کاندیدێکی پارتی بەهۆی ئەندامبوون لە بەعس لە هەڵبژاردن دوورخرایەوە

کاندیدێکی پارتی  لە ناوچەی دیالە بەهۆی ئەندامبوونی لە حیزبی بەعس لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دوورخرایەوە.


کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردەکان، کاندیدی ژمارەی ٩ی پارتی بەناوی (عەبدولوەهاب ئەحمەد محەمەد فەتاح پاڵانی) لە ناوچەی دیالە بەهۆی ئەندامبوونی بە حیزبی بەعس لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دوورخستەوە.

 
ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق ١٨ی کانونی یەکەمی ئەمساڵی وەک وادەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکردووە.



AM:12:32:22/10/2023