لە دهۆک چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێت

پارێزگاری دهۆک ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری بە بڕی زیاتر لە ٣٥ ملیار دینار ڕاگەیاند. 

عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە ٣٥ ملیار دینار جێبەجێدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە نێو پڕۆژەکاندا نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە سنووری پارێزگای دهۆک درووست دەکرێت. 

لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان، پارێزگاری دهۆک وتی" تائێستا نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە ٤٠ هەزار خێزان دابەشکراوە و لە ماوەیەکی نزیکدا نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە ١٢٠ هەزار خێزاندا لە سنووری پارێزگای دهۆک دابەشدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پلانیاندایە لە داهاتوودا نەوتی سپی لە سەنتەری شاری دهۆک و قەزاکانی دەوروبەریشی دابەشبکەن.

عەلی تەتەر دەربارەی گرانی نرخی نەوت باسی لەوەکرد، نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان بەرزە، حکومەت نەوتەکە بە چەند بکڕێت، نیوەی ئەو نرخە بە هاوڵاتییان دەدات. 


PM:11:05:22/10/2023