پارتی و گۆڕان: پێویستە پاڵپشتی لە حكومەتی هەرێم بكرێت

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان جەخت لەسەر پاڵپشتیكردن لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرایەوە بۆ هەنگاوەكانی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لەپێناو دابینكردنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و شایستە داراییەكان. 

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە ڕاگەیاندراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و گۆڕاندا هاتووە، هەردوولا کۆکبوون بۆ کۆکردنەوەی هەموو هێز و تواناکان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دانانی ستراتیژیەتی هاوبەشی نیشتیمانی هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی قۆناغەکە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە، لە بەهێزتر کردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا، بەتایبەتی پاڵپشتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەنگاوەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی لەپێناو دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکان، لە نێویاندا مووچەی مووچەخۆران، باشترکردنی بژێوی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.



PM:03:53:24/10/2023