زیاتر لە ٤٠٠ پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەش دەکرێت

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم،  زیاتر له‌ چوار سه‌د  پارچە زەوی بەسەر گیراوان و زیندانیانی سیاسی سلێمانیدا دابەش دەکرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی تەشرینی یەکیمی ٢٠٢٣ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکیدا ئاشکرای کردووە" لە كۆی ئه‌و ١١٠٠ زیندانیە‌ سیاسییه‌ی له سنووری شارەوانی سلێمانی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی پێدانی زەویان بۆدەرچووە، ٤١٦ گیراو و زیندانیکراوی سیاسی كاری وردبینی مامەڵەیان تەواو بووە".

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان(ماوەبەسەرچوو)  ئاگاداری ئەوانەش دەکاتەوە کە تا ئێستا فەرمانی وەرگرتنی زەویان نییە، وەزارەتەکەیان لە هەوڵدایە بۆ دابینكردنی زەوی بۆیان له هه‌ردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك.

ئەو ٤١٦ زیندانیکراو و گیراوە سیاسییه‌ی ناویان ڕاگەیەندراوە، رۆژی پێنج شەممه ٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، كاتژمێر (٩)ـی سه‌رله‌بەیانی لە هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی ئامادە بن بۆ ئەنجامدانی تیروپشك و پێدانی دابەشکردنی زەوییەکان لەلایەن لیژنەی تایبەت.


PM:08:54:25/10/2023