وەزارەتی بەرگری تورکیا: لە ئۆپەراسیۆنێکدا ١٩ پێگەی پەکەکەمان بۆردوومان کرد

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاویکردۆتەوە" کە فڕۆکە جەنگییەکان و درۆنە شەڕکەرەکانی سەر بە فەرماندەیی هێزی ئاسمانی، لە کاتژمێر ٩ی شەوی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا، ١٩ پێگەی پەکەکەیان لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە".
 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" بە مەبەستی لەنێوبردنی ئەندامانی جوداخوازەکان، تێکشکاندنی ئەو هێرش و هەڕەشانەی لە باکووری عێراقەوە دەکرێنە سەر هێزی ئەمنی و خەڵکەکەمان و پاراستنی سنوورەکانمان، ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان لە ناوچەکانی مەتین، گارە، ئاڤاشین، خواکوڕک و قەندیل کرا".
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت " لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٩ پێگە ، حەشارگە، ئەشکەوت، کۆگا و پەناگە کرایە ئامانج، تەواوی تەقەمەنییە بەکارهاتووەکان خۆماڵین، لە بۆردوومان و تۆپبارانەکاندا خەڵکی سڤیل، لایەنی دۆست، شوێنە مێژوویی و کولتوورییەکان زیانیان بەرناکەوێت".
 
 
تائێستا وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاندووە" ٧٥٦ گەریلا گیانیان لەدەستداوە و ١١٠ سەربازی ئەو وڵاتەش کوژراون ".

لە بەرامبەردا هەپەگەش رایگەیاندووە" سێ هەزار و ٥٧ سەربازی تورکیا و ٣٨٨ کوژراون".  



AM:09:34:26/10/2023