ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەرغەزە ئەنجامدا

لە هەمان کاتدا کە هێرشە ئاسمانییەکان بەردەوام بوون، سوپای ئیسرائیل ئێوارەی چوارشەممە ٢٥ی تەشرینی یەکەم، دەستی بە هێرشی زەمینی ئامانجدار کرد لە ناو کەرتی غەززە.

بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینی شەوی ڕابردوو بە بەکارهێنانی تانک، بەشێک بووە لە ئامادەکارییەکان بۆ قۆناغەکانی داهاتووی شەڕەکە و چەندین ناوکی میلیشیا و ژێرخانی حەماس و شوێنی هەڵدانی مووشەکی دژە تانکی کردۆتە ئامانج.

هێزەکانی ئیسرائیل دوای ئەم ئۆپەراسیۆنە ناوچەکەیان بەجێهێشت.

 ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، حەماس ڕایگەیاند" کە هەلیکۆپتەرێکی ئیسرائیلی لە ڕۆژهەڵاتی کەمپی پەنابەرانی بوریج لە غەززە کردۆتە ئامانج".

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە کە کەرتی غەززە لە لێواری تەواوبوونی سووتەمەنیدایە و ڕێکخراوەکە ناچار بووە هەوڵەکانی هاوکاری لە خاکی گەمارۆدراوی ئیسرائیل بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی دیکە نەیتوانی مامەڵە لەگەڵ پرسی شەڕی ئیسرائیل و حەماس بکات. بڕیارنامە کێبڕکێکارەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە پەسەند نەکران.





AM:11:08:26/10/2023