ئەمڕۆ پێنج شەممە هەریەک لە وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین و سووپای ئیسرائیل، لەبارەی ئاماری قوربانیانی جەنگی نێوانیانەوە، ئامارێکی نوێیان بڵاوكردەوە.
بەپێی ئامارێکی سوپای ئیسرائیل، لە ئەنجامی هێرشەكانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل هەزار و ٤٠٠ كەس گیانیان لەدەستداوە كە ٣٠٨ـیان سەربازبوون و نزیكەی پێنج هەزاری دیكەش برینداربوون.
هەروەها لای خۆشیەوە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە شەش هەزار و ٥٤٦ كەس لە غەزە گیانیان لەدەستداوە و ١٧ هەزار و ٤٣٩ كەسی تریش بریندار بوون كە زیاتر لە دوو هەزار و ٥٥ كەسیان منداڵن و هەزار و ١١٩ كەسیان ژنن".