سه‌دان عێراقی كه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ڕێگری ده‌كه‌ن له تێپه‌ڕبوونی بارهه‌ڵگره‌كانی نه‌وتی خاو بۆ ناو ئوردون و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ڕێگه ناده‌ن نه‌وتی عێراق هه‌نارده بكرێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕێككه‌وتنی ئاشتییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌یه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، نزیكه‌ی٨٠٠ لایه‌نگری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عێراقی، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، له ده‌روازه‌ی سنووریی سه‌ره‌كی عێراق له‌گه‌ڵ شانشینی ئوردون گردبوونه‌وه، بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزی و پشتیوانی خۆیان بۆ غه‌ززه و داوای كۆتاییهێنانی بۆردومان و گه‌مارۆدانی ناوچه‌كه‌یان ده‌كرد.
به‌وته‌ی به‌رپرسێكی عێراقی"له سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه خۆپیشانده‌ران ده‌ستیانكردووه به ڕێگریكردن له تێپه‌ڕبوونی بارهه‌ڵگره‌كانی نه‌وتی خاوی عێراق بۆ ناو ئوردون".
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ڕۆژانه لانیكه‌م ٧٠ بارهه‌ڵگر كه نه‌وتی خاویان هه‌ڵگرتووه به ده‌روازه‌كه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بن، خۆپیشانده‌ران ڕێگرییان نه‌كردووه له تێپه‌ڕبوونی خه‌ڵك یان كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته‌ی دیكه".
عێراق ڕۆژانه نزیكه‌ی ١٥ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌وه ڕه‌وانه‌ی ئوردون ده‌كات، شانشینی ئوردون یه‌كێكه له‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ی په‌یمانی ئاشتی و مێژوویه‌كی دوورودرێژی په‌یوه‌ندی ئاسایشی نزیكیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا، ئه‌و ده‌روازه‌یه كه ده‌كه‌وێته پارێزگای ئه‌نبار نزیكترین خاڵی سنوورییه له عێراقه‌وه بۆ كه‌ناری ڕۆژئاوای فه‌له‌ستین.