هێزە زەمینییەکانی سوپای ئیسرائیل چوونە ناو خاكی غەززە

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت" هێزە زەمینییەکانمان چوونەتە ناو خاکی کەرتی غەزەوە و لە ئێستاشدا شەڕ بەردەوامە". 

دانیاڵ هاگاری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند" هێزە زەمینییەکانمان چوونەتە ناو کەرتی غەزەوە و ئۆپەراسیۆنەکانیان فراوانتر کردووە". 

ڕاشیگەیاندووە" هێزە زەمینییەکانمان بە پاڵپشتی زرێپۆش و تانک و چەکی قورس چوونەتە ناو کەرتی غەزەوە". 

شەوی ڕابردووش دانیاڵ هاگاری ئاماژەی بەوەکردبوو کە هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆسەر کەرتی غەزە فراوانتر دەکەن و داواشی لە هاوڵاتییان کرد بەرەو باشووری کەرتەکە بڕۆن.

دوای پەیامەکەی هاگاری، سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکرد کە (١٠٠) فڕۆکەی جەنگی لە هێرشەکانی شەوی رابردوودا بەشداریان کردووە.

هەروەها بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە سەرەتای دەستپێکی شەڕی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، ژمارەی کوژراوان بۆ ٧ هەزار و ٧٠٣ کەس بەرزبووەتەوە.


PM:03:50:28/10/2023