"تاران هیچ پەیوەندییەكی نەبووە بەو هێرشەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامیداوە"

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند،"تۆمەتباركردنی تاران بە تێوەگلانی لە هێرشەكانی سەر سوپای ئەمریكا لەناوچەكە هیچ بنەمایەكی نیە و تاران هیچ پەیوەندییەكی نەبووە بەو هێرشەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامیداوە".

ئەمڕۆ دوو شەممە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، حسێن ئەمیر عەبدو للاهیان, وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دەنگۆی بوونی پەیوەندی وڵاتەكەی بە هێرشەكەی حەماس, كە لە ٧ی ئەم مانگە كردیە سەر ئیسرائیل, وتی "تۆمەتباركردنی تاران بە تێوەگلانی لە هێرشەكانی سەر سوپای ئەمریكا لەناوچەكە هیچ بنەمایەكی نیە و تاران هیچ پەیوەندییەكی نەبووە ئەو دەنگۆیانە ڕاستنین". 

عەبدوللاهیان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی (سی.ئێن.ئێن) باسیشی لەوەکرد، ئەوەی پەیوەستە بەو كردەوەیەكی كە ناوی "تۆفانی ئەقسا"یە, هیچ پەیوەندییەك نەبووە لە نێوان ئێران و حەماس نە لە لایەن حكومەت و نەهیچ لایەنێك تر لە ئێراندا.

وتیشی "بەستنەوەی ئێران بە هەر هێرشێك لەناوچەكە, ئەگەر بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا بكاتە ئامانج, بەبێ‌ بوونی بەڵگە, بە تەواوی هەڵەیە".

لە دریژەی قسەکانیدا حسێن ئەمیر ئاماژەی بەوەشدا،هاوڵاتیانی ناوچەكە توڕەن و هیچ فەرمانێك لە ئێمەوە وەرناگرن, ئەوان بەپێی بەرژوەندی خۆیان دەجوڵێنەوە, وەك چۆن ئەوەی حەماس ئەنجامیدا پرۆسەیەكی فەلەسیتنی پوخت بوو.



PM:04:18:30/10/2023