ناتانیاهۆ: قبوڵکردنی ئاگربەست بە واتای تەسلیمبوونی ئیسرائیلە بە حەماس

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت" قبوڵکردنی ئاگربەست رەتدەکەینەوە، چونکە هاوشێوەی خۆرادەستکردنە بە حەماس". 

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بانگەوازی ئاگربەست، داوای خۆبەدەستەوەدانی ئیسرائیلە لە بەرامبەر حەماسدا". 

ناتانیاهۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" ئاگربەست قبوڵ ناکەین، وەک چۆن ئەمریکا دوای بۆردومانکردنی بەندەری پێرل و هێرشی ١١ی سێپتەمبەر بە ئاگربەست رازی نەبوو". 

ئەوەشی خستەڕوو، ئیسرائیل دەستی بە جەنگ نەکرد و نەویست، بەڵام ئیسرائیل براوەی جەنگەکە دەبێت.

بەپێی ئامارێکی سوپای ئیسرائیل دوای ئەوەی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە هێرشیکردە سەر شوێنە سەربازییەکان بووە هۆی کوژرانی (١٤٠٠) کەس کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بوون. 

هەروەها وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەی کوژراوان بۆ زیاتر لە هەشت هەزار و ٣٠٦ کەس بەرزبووەتەوە و سێ هەزار و ٤٥٧ کەسیان منداڵن.


PM:11:16:30/10/2023