سەرۆکی لێژنەی دارایی: داوامان کردووە سودی سەر قەرزەکان لاببرێت

سەرۆکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە" داوایانکردووە سودی سەر ئەو ١٥٠ ملیۆن دینارەی وەک قەرزی نیشتەجێبوون دەدرێت لەسەر هاوڵاتیان لاببرێت".

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە نوسراوێکی فەرمیدا داوای لە بانکی ناوەندی کردووە" گۆرانکاری بکات لە مەرجەکانی پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون و ماوەی پێدانەوەی قەرزەکەش درێژ بکاتەوە".

لە نوسراوەکەدا هاتووە" داوادەکەن ئەو سوودەی دەچیتە سەر قەرزەکە لەسەر هاوڵاتیان لاببرێت و بانکی ناوەندی خۆی چەند رێکارێک بۆ دانەوەیان بگرێتە بەر".

هەروەها لە داواکارییەکەدا هاتووە" داوادەکەن ماوەی پێدانەوەی قەرزەکەش بکرێتە ١٥ساڵ بۆ سندوقی نیشتەجێبوون و ٢٠ ساڵ بۆ بانکی نیشتەجێبوون".




PM:09:22:31/10/2023