یەکێتی، گۆڕان، پارتی دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابخەن

هەرچەندە سەرۆکی هەرێم بۆ دووەمین جار ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٤ دەستنیشانکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام ماوەیەکە یەکێتی وگۆڕان و پارتی دەیانەوێت لەو بەروارەدا هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت و زیاتر دوابخرێت.

لە کاتێکدا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ونوێنەری نەتەوە یەگرتووەکان لە عێراق چەند جارێک هۆشداریان داوە بە پارتی و یەکێتی کە هەرچی زووترە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدەن، بەڵام بە بیانووی جیاجیا هەریەک لە یەکێتی‌ و پارتی و گۆڕان لە هەوڵدان بۆ دواخستنی.

بە پێی زانیارییەکانی دەست ماڵپەڕی سپی کەوتووە لە سەردانی بافڵ تاڵەبانی وقوباد تاڵەبانیدا بۆلای سەرۆکی هەرێم نیچیرڤان بارزانی باسیان لەوپرسەکردووە و یەکێتی جەختی لەسەر دواخستنی ئەو هەڵبژاردنە کردۆتەوە، هەرچی گۆڕانە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٤ی ١تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ پێشناری کردووە بۆ پارتی کە هەڵبژاردن لە ١٩ی مایسی ٢٠٢٤ ئەنجامبدرێت کە بەرواری یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بووە لە ساڵی١٩ی مایسی ١٩٩٢ دا.

لەم کۆبوونەوەیەدا پارتی بە وەفدی گۆڕانی ڕاگەیاندووە کە ئەوان دژی دواخستنی هەڵبژاردن نین، بەڵام دەبێت لایەنێک ئەو دەستپێشخەریە بکات.
بە پێی ئەو زانیاریانە یەکێتی دەیەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ دوابخرێت، پارتیش لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندایە، بەڵام بۆ ماوەیەکی کەمتر.
بزوتنەوەی گۆران کە بەرواری ١٩ی ٥ی ٢٠٢٤ خستۆتە ڕوو بۆ چارەسەرێکی نێوەندگری هەردوولا ئەو بەروارەی پێشنیار کردووە.

یەکێتی بە بیانووی ١١کورسیەکەی کۆتاکانەوە کە ئەو پێی وایە ئەو یانزە کورسییە لە هەموو هەڵبژاردنێکدا مسۆگەر بووە بۆ پارتی، نایەوێت هەڵبژاردن بە بێ دەسکاریکردنی یاسای هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر خودی یەکێتی لەگەل دەرچواندیی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق لەگەڵ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستاندا، دکتۆر ڕێواس کە لەسەر پشکی یەکێتی سەرۆکی پەرلەمان بووە دەمودەست پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە کە ئەمەش پارتی نیگەران کرد، چونکە هیچ پرس وڕایەکی پێ نەکرا بوو، پارتی پێی وابوو کە پێویستە بە هەڵپەسێندراوی پەرلەمان بمینێتەوە بۆ ئەوەی بەپێی پێوست لە هەموارکردنەوەی جۆرە یاسایەکی وادا چالاک بکرایەتەوە.

ماوەی دوو ساڵە لە ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ەوە پەرلەمانی کوردستان ماوەی بەسەرچووە، بەڵام ئەو پەرلەمانە لەگەڵ تەواوبوونی ماوەکەی بەپێی یاسای ژمارە ١٢ـی درێژکردنەوەی خولی پێنجەمیی خۆی پەسندکرد.
 لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ پەرلەمان بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستانی دا، بەڵام بەگوێرەی بڕیارێکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەو کاراکردنەوەیەش "نایاسایی"ـیە وەسفکرد و بڕیاردرا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببات.
بۆ دووەمجار لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی ( ماوە بۆ درێژکراوە)وە، رۆژی ٢٥/٢/٢٠٢٤ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە دیاریکرد



PM:04:48:01/11/2023