بە وێنە.. خانمە دیزاینەرێکی کورد جلێکی ژنان بە گەڵای پایز دیزاین دەکات

لە پارێزگای هەولێر سیداد مۆدە کە خانمە دیزاینەرێکی کوردە جلی ژنانی بە گەڵای پایز دیزاین کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، کە وەک رۆژی هەڵوەرینی گەڵاکان دیاریکراوە، سیداد مۆدەش بەم بۆنەیەوە دیزاینێکی جیاواز و تایبەتی بە نزیکەی (٨٠٠) گەڵای پایزی بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی جلێکی ژنان.

لەمبارەیەوە سیداد مۆدە ئاماژەی بەوەکردووە، حەزی کردووە لە وەرزی پایزدا جلێکی جیاواز و سەرنجڕاکێش لە گەڵای پایز دیزاین بکات کە (٦٠٠ بۆ ٧٠٠) گەڵای پایزی تێدا بەکارهاتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، دیزاینکردنی جلەکەی (١٥) ڕۆژی خایاندووە کە ئەوەش نوێگەرییەکە لە جیهانی فاشیۆن و دیزایندا.


PM:05:41:01/11/2023